دەزگای تاوانی بەریتانیا رایگەیاند، لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکران، کە گومانیان لێدەکرێت بەشێک بن لە تۆڕێکی جیهانی قاچاخی خەڵک کە کۆچبەران لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەریتانیا و ئەوروپا دەگوازنەوە. باسی لەوەشکرد،ئەو سێ کەسە کەسێکیان بە تۆمەتی حەواڵەی پارەی کۆچبەران بۆ قاچاخچیەکان دەستگیرکراوە و تەمەنی سەروو ٤٠ ساڵە و کەسێکی تریش دەستگیرکراوە بە تۆمەتی کۆکردنەوەی کۆچبەرەکان بۆ قاچاخچییەکان و تەمەنی سەروو ٣٠ ساڵە و کەسێکی دیکەش تەمەنی ٣٨ ساڵە و کارى گواستنەوە و بردنی کۆچبەران بووە بە بەلەم لە یۆنان و ئیتالیاوە. ئەوەشی خستەروو، هەر بەلەمێک ٦٠ یان ٧٠ کەسی تێدابوو، کە دواتر دەگوازرانەوە بۆ باکووری ئەوروپا یان بەریتانیا.
#kurdanitarawga🇬🇧🇬🇧بەریتانیا_ئەڵما #بةريتانيا
#kurdlondon #kurdanitarawga🇬🇧🇬🇧بەریتانیا